راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
هاوڵاتی كوردستان!
هه‌ڤاڵان و دۆستان!
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه گه‌لی كوردستان له‌گه‌رمه‌ی خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌یه، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی سكرتێری گشتی به‌ڕێز مام جه‌لال، رۆژی (28/6/2009)، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست، به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ بوو.
یه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان.
دووه‌م: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.
به‌ڕێز (مام جه‌لال) دۆخی سیاسی عیراقی شیكرده‌وه و سه‌ره‌نجام، جه‌ختی كرد كه وا دۆخه‌كه، ئه‌م مانگه له‌چاو رابردوو به‌هه‌وڵێكی زۆر باشتر بووه. نیشانه‌كانی باشتر بوونه‌كه‌ش، كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عیراق، هه‌روا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو هێزه سیاسییه‌كانی عیراقه، به‌رنامه و بڕیاریش وایه، گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی نێوان حكومه‌ت و هه‌رێم، وه‌كو نه‌وت و پێشمه‌رگه و به‌وردی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، ئه‌مانه بڕیار وایه، چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنیش، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و چالاكیه‌كانی لیستی كوردستانی و لایه‌نه‌كانی دیكه و كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌هه‌موو بارێكه‌وه گفتوگۆی كرد.
سه‌ركردایه‌تی له‌به‌ر رۆشنایی تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، جگه له‌وه‌ی پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ لیستی كوردستانی و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، هاوكات پشتیوانی لێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستوری په‌سه‌ندكراوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی راپرسیی میلله‌تدا دوپات كرده‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی وابوو كه:
یه‌كه‌م: كۆمیته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كوردستانی، ئارام ئارام چالاكی هه‌ڵبژاردن له‌ناو تاك و كۆی كوردستاندا، ئه‌نجام بده‌ن و له‌هه‌موو جۆره كارێكی ناشایسته‌ی ناشارستانی دوور بكه‌ونه‌وه، به‌هه‌ڵچون و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ره‌فتار و گفتاری نابه‌جێ، له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه رووبدات، وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه.
دووه‌م: ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و دۆست و لایه‌نگرانی، كوتومت به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی، هه‌ڵبسوڕێن، هه‌ر له‌دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌نابی (مه‌سعود بارزانی)، سه‌رۆكی په‌رله‌مان (نوێنه‌ری پارتی) و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نوێنه‌ری یه‌كێتیی)، هه‌تا ده‌گاته ره‌نگدانه‌وه‌ی ورده‌كاری په‌یوه‌ندی نێوانمان. ئه‌م ئه‌ركانه‌ش پێویست به‌وه ده‌كات كه چالاكی و چاپوكی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، به‌فراوانی و هه‌مه‌لایه‌نه و ژیرانه جێبه‌جێ بكرێ و هه‌وڵێكی زۆریش بدرێ كه دروشم و به‌رنامه‌كانی لیستی كوردستانی، خزمه‌ته‌كان، كه‌موكوڕیه‌كان، به‌ڵێنه‌كان و راستیه‌كان، به‌زمانێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی، بۆ رای گشتی روونبكرێته‌وه، رێژه‌ی خزمه‌ته‌كان وه‌كو خۆیان باسبكرێن.
كه‌موكوڕیه‌كانیش، چه‌ندن و چۆنن، ره‌خنه‌یان لێبگیرێ و گفتی چاره‌سه‌ركردنیشیان بدرێ، بۆ پرۆژه و به‌رنامه‌كانی له‌مه‌ودواش، دڵنیایی جێبه‌جێكردنیان له‌بڕوا و له‌ناو خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ردا، بخوڵقێندرێ.
كۆبوونه‌وه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی و پارتی، به‌ڕابه‌رایه‌تی مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی قاڵترین و تاقیكراوترین هێزی كوردستانن بۆ سه‌رله‌نوێ به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌ی كوردستان. به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابوری، حوكمڕانی، سیاسی، دیبلۆماسی، ئاسایش، نوێبوونه‌وه و ئاوه‌دانی. له‌كۆتاییشدا بڕیاردرا، پێش كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ر رێوشوێنێك پێویست بكات، یان چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌ك، بێنه رێگای چالاكیه‌كان، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئاینده‌دا كۆده‌بێته‌وه.
بۆ پێشه‌وه له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ئارام و مه‌ده‌نی
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
28/6/2009